سەرۆكی زانكۆ لە یەكەمین كۆنفرانسی زانستی كۆلێجی زانست: زانكۆ هەمیشە هاندەری توێژینەوە زانستییەكان بووە
Search

سەرۆكی زانكۆ لە یەكەمین كۆنفرانسی زانستی كۆلێجی زانست: زانكۆ هەمیشە هاندەری توێژینەوە زانستییەكان بووە


2016-12-14 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]

uhd.edu.iq : University of Human Developmentسەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 14/12/2016 كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەكەمین كۆنفرانسی زانستی خۆی ئەنجامدا. لەو كۆنفرانسەدا كە لە كەمپی بناری گۆیژەی زانكۆ ئەنجامدرا سەرەتا بەڕێز د. نورەدین ناصح راگری وتەی بەخێرهاتنی پێشكەش كردو مەبەست و ناوەڕۆكی ئەم كۆنفرانسە زانستییەی خستە ڕوو. پاشان بەڕێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆ وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد. تیایدا ئەوەی خستە روو كە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هاندەری ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ئەكادیمی بووە، ئەم كۆنفرانسە زانستی و چالاكییە ئەكادیمیەی كۆلێجی زانستیش مایەی دەستخۆشیەو هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

پاشان بڕگە زانستییەكانی كۆنفرانس دەستی  پێكردو تیایدا چەندین بابەتی زانستی و ئەكادیمی لە (10) دانیشتنی جیاوازدا پێشكەش كران و ئامادەبووانیش گفتوگۆی وردی بابەتاەكانیان كرد.

 

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development