خوێندنی ماستەر لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەكرێتەوە
Search

خوێندنی ماستەر لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەكرێتەوە


2017-08-23 (الاربعاء) [ کلیة اللغات ]

ئاگاداری خوازیارانی خوێندنی باڵا دەكەینەوە كە هەفتەی داهاتوو وردەكاری كورسیەكانی خوێندنی ماستەر لە پسپۆڕیەكانی (زمانی ئینگلیزی) و (ئەدەبی ئینگلیزی) بڵاو دەكەینەوە كە تێیدا سەرجەم ئەو بابەتە سەرەكیانە دیاری دەكرێن كە تاقیكردنەوەی كێبڕكێی وەرگیرانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

شایانی باسە، بەم زووانە خوێندنی ماستەر لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی (بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی سلێمانی) دەكرێتەوە لەم پسپۆڕیانەی لای خوارەوە:

١. زمانی ئینگلیزی

٢. ئەدەبی ئینگلیزی

٣. زانستی كۆمپیوتەر

٤. زانستی دارایی و بانك

٥. زانستە سیاسیەكان

٦. یاسای گشتی

٧. یاسای تایبەت

 

لە نزیكترین كاتدا و لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ كردنەوەی دەرگای وەرگرتن، سەرجەم مەرج و رێنماییەكانی پێشكەشكردنی داواكاری و وردەكاری پڕۆسەی وەرگرتن بڵاودەكرێنەوە.