زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پێشوازی سەدان خوێندكاری ئامادەیی
Search

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پێشوازی سەدان خوێندكاری ئامادەیی

2017-08-16 (الاربعاء) [ کلیة اللغات ]

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ی ئابی ٢٠١٧) سەدان خوێندكاری ئامادەییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشوازیان لێكرا. خوێندكارەكان لە چوارچێوەی چالاكیەكی رۆشنبیری شایستەی (پەیمانگای سلێمانی)دا بەشداربوون كە تێیدا سێمینارێك پێشكەشكرا لەلایەن بەڕێز د. بەختیار تاڵەبانی لەسەر هاندانی خوێندكارانی ئامادەیی بە ئامانجی بەهێزكردنی تواناكانیان و خۆسازدانیان بۆ سەركەوتن لە قۆناغی شەشەمی ئامادەیی. لە وتاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییدا، بەڕێز پ. ی. د. رەئوف كەریم مەحمود (راگری كۆلێجی زمان) بە نوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتاری زانكۆی پێشكەشی ئامادەبووان كردو، تێیدا ئاماژەی بە پێشكەوتن و دەستەكەوتە ناوازەكانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كرد كە بونەتە هۆكاری گەیشتن بە لوتكەی پێگەی زانستی و ئەكادیمی لە نێو زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان. هەروەها بڕیاری بەڕێز سەرۆكی زانكۆی راگەیاند بە كردنەوەی ژمارەیەك كورسی زەمالە بۆ خوێندن بە بێ بەرامبەر لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە مەرجێك تێكڕای نمرەكەی لە ٩٠ كەمتر نەبێت كە دواتر لە پڕۆسەیەكی شەفافدا دەخرێتە كێبڕكێوە.
 
uhd.edu.iq : University of Human Development