زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم نامەیەكی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن
Search

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم نامەیەكی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن

2017-01-30 (الاثنین) [ جامعة التنمية البشرية ]

لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەی لە نێوان هەردوولا دا هەیە، ئەمڕۆ زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوخۆ، نامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد.

بەپێی ناوەڕۆكی ئەم نامەیە كە لە لایەن هەریەك لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشید سەرۆكی زانكۆ و لیوا محسن عثمان بەڕێوەبەری گشتی ناوخۆ لە وەزارەتی ناوخۆ واژۆكرا، هەردوولا هەماهەنگی دەكەن بۆ كردنەوەی خول و ئەنجامدانی سیمینار و ۆرك شۆپ بۆ هێزەكانی ناوخۆ، هەروەها لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوخۆ كارئاسانی دەكرێت بۆ مامۆستایان وخوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەو كاری مەیدانی لە دەزگاو دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا.

ئەمەو لە كۆتایی رێورەسمەكەشدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ لۆگۆی تایبەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشكەش بە بەڕێز لیوا محسن كرد.

شایانی باسە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەك دەزگایەكی گرنگی ئەكادیمی لە كوردستاندا لە ماوەی رابردوودا چەندین خول و سیمیناری تایبەتی بۆ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ كردۆتەوەو بەم نامەیەش هەنگاوی گەورەتر لەم بوارەدا دەنرێت.

uhd.edu.iq : University of Human Development