کۆرێکى شعرى لە ژێر ناونیشانى (ئەوگەنجييەى پێش ئەوەى پیرى بێت بەجێى هێڵام)
Search

کۆرێکى شعرى لە ژێر ناونیشانى (ئەوگەنجييەى پێش ئەوەى پیرى بێت بەجێى هێڵام)

2016-11-23 (الاربعاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]

لە درێژەى چالاکیەکانى کۆلیجى یاساو ڕامیارى و بە هەمئاهەنگى لە نێوان هەردوو لیژنەى دڵنیاى جۆرى و ڕاگەیاندن ئەمڕۆ چوارشەممە بەروارى 23-11-2016 کاتژمیر ٤:١٥ پ.ن بە ئامادەبوونى سەرجەم مامۆستایان و خوێنکاران، ئێوارە کۆرێکى شعرى لە ژێر ناونیشانى (ئەوگەنجييەى پێش ئەوەى پیرى بێت بەجێى هێڵام) لە لايەن (م. تحسين حەمەغەریبەوە) لە کافتریاى کۆلیج \ کەمپى قەرەداغ پێشکەشکرا ، ئەمەى خوارەوەش چەند کۆپلەیەک لە شعرەکانێتى:
( چرپەیەک بە گوێی یارا)
لە وەسڵێکا ئەبیتە گیان و
ئەچێ بە لاشەی مردووما
ئەبێتە گڕو
خۆت ئەخشێنی
بە پەنجۆڵەی سەرمابردووما
***
لە چاوانتا وا ئەبینم غەمی خانوو و سەیارەتە
ھەزار ھەزار سەفتە دۆلار بێچووی جانتای ئەم جارەتە
وا دەرئەخەی غەمی خەڵکی ئەم شارەتە
بریا وابا بەڵام سەد داغ بۆ پارەتە
ئەرێ نالی:
پێم دەڵێن و دەبیسم و دەخوێنمەوە
دەڵێن نالی حەبیبەی خۆی گەرەک بووە
تۆ حەبیبەت وەک ھەڵەبجەم خۆش ویستووە
***
ھۆ خوایە گیان! دێوە ئینسان بەربوونەتە گیانی یەکتر
لە جێی ئاوا خوێن دەخۆن و لە جێی نانا ئاسن و ئاگر
کە برسیان بوو بۆئاسنی رەق بە زەویدا دەچنە خوار
کە شەڕیان کرد گڕبەردەدەن لە درەخت و دار
*****
خنکێنەری بووکی گوڵزار
ئەی تێکدەری شایی و سەمای
کانی و رووبار
بەسیە بەسیە بۆ وادەکەی
ھەتاکو کەی
وشەی ژیان
لە گۆڕ ئەنێی

uhd.edu.iq : University of Human Development