وۆرك شۆپێك دەربارەی میکانیزمی تۆمارکردن و ئامادەکردن و فیدباکی سیمینار بەگویرەی ڕێنماییە نوێیەکانی دڵنیایی جۆری
Search

وۆرك شۆپێك دەربارەی میکانیزمی تۆمارکردن و ئامادەکردن و فیدباکی سیمینار بەگویرەی ڕێنماییە نوێیەکانی دڵنیایی جۆری


2013-03-05 (الثلاثاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

ڕۆژی ٤ شەممە ڕێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠١٦ کاژێر ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی (هونەر سورچی) لە کەمپی بناری گۆیژە ی زانکۆی گەشەپیدانی مرۆیی کۆبوونەوەی فراوانی مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری بە سەرپەرشتی یەکەی دڵنیایی جۆریی کۆلێج و بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگر و سەرۆك بەشەکان و زۆرینەی مامۆستایانی کۆلێج بەڕێوە چوو.

لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا کە تەرخان کرابوو بۆ ووتەی بەڕێز ڕاگری کۆلێج ، پاش بەخێرهاتن، بەڕێز پرۆفيسۆري ياريده ده ر دکتۆر محسن ابراهیمأحمد ڕاگری کۆلێج پیرۆزبایی لە مامۆستایانی کۆلێج کرد بە بۆنەی به ده ستهێناني زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پله ي يه كه م لە پرۆسەی ڕيزبه ندي نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها بەڕێزی ئاماژەی بەوە دا کە لە ڕاستیدا ئەوە سەرمایەی مرۆییە کە زانکۆکەمانی بەرەو پێشەنگیی بردووە و کردوویەتیە یەکەمی زانکۆ ئەهلییەکان.کە ئەمەش بەڕوونی لە ژمارەی توێژینەوە زانستییەکانی زانکۆ هەروەها چالاکییە ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی و کلتورییەکانی زانکۆدا ڕەنگی داوەتەوە. لەبەرئەوە گرنگیدان بەم سەرمایە مرۆییە و پەرەپێدانی بە تایبەت لە ڕێی هاندانەوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی زیاتر و باشتر هەنگاوێکی ئێجگار گرنگە بۆ پارێزگاریکردنی زانکۆکەمان لە پلەی یەکەمی لە ساڵانی داهاتوودا و بەڵکو لەوەش زیاتر هەوڵدان بۆ چوونە ناو گروپی (A) لە ڕیزبەندیی زانکۆکاندا کە لە ئێستادا هیج زانکۆیەکی هەرێم لەو گروپەدا نیە. هاوکات لەگەڵ گرنگیدان بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە بە تایبەت لەو گۆڤارە نێودەوڵەتیانەدا کە فاکتەری کاریگەرییان هەیە، بەڕێز راگری کۆلێج ئاماژەی بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی ساڵانەی نێودەولەتیی زانکۆ کرد و جەختی لەسەر بەشداریکردنی کارای مامۆستایانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری کردەوە لە کۆنفرانسی زانکۆدا بە ئەنجامدان و پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان. هەروەها سازدانی کۆنفرانسی زانستیی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لەمساڵی خوێندن و ساڵانی داهاتوودا، یەکێکی تر بوو لەو خاڵانەی کە بەڕێز ڕاگری کۆلێج جەختی لێکردەوە. ئەمە سەرەرای ئەنجامدانی سیمینار و ۆرك شۆپی هەفتانەی کۆلێج کە بەڕێز راگر تەئکیدی لەسەر بەشداریکردنی چالاکانەی سەرجەم مامۆستایان کردەوە (مامۆستایانی میلاك هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ). تەوەری دووەمی ووتەکانی ڕاگر تایبەت بوو بە چەند رێنماییەکی گشتی و گرنگ دەربارەی وانەووتنەوە و پابەندبوون بە کات و هەروەها هەڵسوکەوتی مامۆستا و خوێندکاران بە شێوەیەکی گشتی.

پاش ووتەکانی بەرێز راگری کۆلێج ، دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و مامۆستایانی ئامادەبوو بە پێشنیار و سەرنجەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ ئەنجامدانی ۆرك شۆپێک لە لایەن ڕێکخەری دڵنیایی جۆریی کۆلێج م. ي ئەرین محمود مصطفى. ۆرك شۆپەکە تایبەت بوو بە میکانیزمی تۆمارکردن و ئامادەکردن و فیدباکی سیمینارەکانی کۆلێژ بە پێی ڕێنماییە نوێیەکانی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی. لە ۆرك شۆپەکەدا باس لەوە کرا کە  بۆ ئەمساڵ داواکاریی مامۆستایان بۆ پێشکەشکردنی سیمینار لە ڕێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنیەوە دەبێت کە مامۆستا بە شێوەی ئۆنلاین پری دەکاتەوە ئەمە جگە لە ئامادەکردنی سلایدەکان کە دەبێت بە شێوازێکی تایبەتی و لە ڕێگای (google slides)ەوە ئەنجام بدرێت. هەروەها فیدباکی سیمیناریش بە هەمان شێوە لە ڕێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت کە مامۆستایانی ئامادەبوو بە ئۆنلاین فیدباکی خۆیان دەنێرن دەربارەی هەر سیمینارێك کە لە ناو زانکۆدا ئەنجام بدرێت. هەموو ئەم هەنگاوانە بە شێوازێکی کردەیی لە لایەن ڕێکخەری دڵنیایی جۆری کۆلێژەوە لە ۆرك شۆپەکەدا خرانە ڕوو.

به شي سێيه مي كۆبونه وه كه ش تايبه تكرابو به هه ڵبژاردني نوێنه ري مامۆستاياني کۆلێج ، كه به كۆي ده نگ به ڕێز م.ي  شۆڕش قادر علي  بۆ جاري دووه م وه ك نوينه ري مامۆستايان هه لبژێردرا .

پاشان لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێجەوە سوپاسی مامۆستایان کرا بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنیان و کۆبوونەوەکە کۆتایی هات. 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی