دڵنیای جۆری کۆلێج بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێج لە گەڵ مامۆستایاندا کۆدەبێتەوە
Search

دڵنیای جۆری کۆلێج بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێج لە گەڵ مامۆستایاندا کۆدەبێتەوە


2013-03-05 (الثلاثاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

 بە سەرپەرشتی د.هیوا ابوبکرڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری، لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلێج لە گەڵ مامۆستایانی کۆلێجدا کۆبوویەوە. کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری وەک نەریتی ساڵانەی ، کۆبونەوەی گشتی دەکات بە مامۆستایانی کۆلێج بە مەبەستی دانانی پلان و ڕاوێژکردن لە گەڵ مامۆستایان و تاوتوێکردنی دەرئەنجامەکان لە ساڵی خوێندندا. لەو چوارچێوەیەدا، مامۆستایانی کۆلێج لە گەڵ ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی لیژنەی دڵنیایی جۆریدا کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لە هەوڵ و دڵسۆزی مامۆستایان جەخت لە چۆنیەتی پڕکردنەوەی هەگبەی مامۆستایان کرا کە ئەمساڵ بە شێوازێکی ئەلیکترۆنیە و یەکێکە لە داهێنانە نوێکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.     

 

 
uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی