لە یادی ١ی ئایاردا کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری پێشەنگ بوو
Search

لە یادی ١ی ئایاردا کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری پێشەنگ بوو


2013-03-05 (الثلاثاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

 

 

  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2/5/2016 بەشی رۆشنبیری كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری بە هەماهەنگی یەكەی كاروباری خوێندكاران و لە ساڵڕۆژی جیهانی كرێكاراندا چەند چالاكییەكی ئەنجامدا. سەرەتاو بە بەشداری مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ ئەمڕۆ كاری خاوێنكردنەوەی هۆڵ و بەشەكانی زانكۆ ئەنجامدراو كارگوزارو كرێكارەكانی زانكۆ پشوویەكی كورتیان پێدراو لە بەرامبەردا ئەو ئەركە لە لایەن مامۆستایان و خوێندكارانەوە ئەنجامدرا، كە ئەمەش وەك پێزانینێك وابوو بۆ ئەركی بەردەوامی ئەوان لەناو زانكۆدا و كە هەمیشە ئەوان هۆكاری جوان راگرتنی زانكۆن. پاشان لە مەراسیمێكی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ سەرجەم كارگوزارو كرێكارەكانی زانكۆ خەڵات كران و سوپاس و دەستخۆشیان ئاڕاستە كرا لەسەر ئەرك و ماندووبون و كاری بەردەوامیان لە زانكۆدا. لە وتەیەكدا بۆ سایتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەڕێز مامۆستا لهۆن مامۆستا لە كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری و سەرپەرشتیاری ئەم چالاكییە ئەوەی خستە ڕوو كە ئەم بەڕێزانە رۆژانە و بۆ ماوەی چەندین ساڵە بە كردار وانەی پاك ڕاگرتنی ژینگەی زانكۆ بە ئێمە دەڵێنەوە، ئەوان كەسانێكی ماندوون و رۆژانە پێش ئەوەی ئێمە و خوێندكاران بێینە هۆڵەكانی خوێندن ئەوان كاری خۆیان تەواو كردووەو زانكۆیان جوان كردووە. بۆیە ئێمە ئەمڕۆ چووینە جێگەی ئەوان هەم بۆ پێزانین بەو ئەركە قورسەی لەسەر شانی ئەوانە، هەم وەك خزمەت و دەستخۆشییەك لەوان و هاوكاری كردنیان. 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی