کۆلێجى زمان گەورەترین فێستڤاڵى (بەهارى قەرەداغ) ساز دەکات
Search

کۆلێجى زمان گەورەترین فێستڤاڵى (بەهارى قەرەداغ) ساز دەکات


2016-04-10 (الاحد) [ کلیة اللغات ]

رۆژى یەکشەممە (١٠ى نیسانى ٢٠١٦) کۆلێجى زمانى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى، بە هەماهەنگى لەگەڵ قایمقامیەتى قەزارى قەرەداغ، فێستڤاڵى بەهارى قەرەداغى سازکرد. مەراسیمى کردنەوەى فێستڤاڵەکە لە نێو سروشتە رەنگین و دڵڕفێنەکەى قەرەداغ و لە ئامێزى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆییدا دەستى پێکرد و، وتەى بەخێرهێنانى بەڕێز د. رەئوف کەریم (راگرى کۆلێجى زمان) لەخۆگرت کە تێیدا سوپاسى هەمولایەکى کرد کە بەشداربوون لە سازکردنى فێستڤاڵەکە و هیواى خواست کە فێستڤاڵەکە بەشداریەکى سەرەکى هەبێت لە توندوتۆڵکردنەوەى پەیوەستى نەوەى نوێ بە کەلتور و رەسەنایەتى گەلى کورد. دواتر بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید (سەرۆکى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى) وتەیەکى پێشکەشى ئامادەبوان کرد و جەختى لەسەر رۆڵى سەرەکى زانکۆکان کردەوە لە بەهێزکردنى رایەڵەی پەیوەندیەکانیان بە کۆمەڵگاوە لە رێگەى بە ئەنجامگەیاندنى چەندین جۆرى چالاکى بەپیت و کاریگەر. هاوکات دەستخۆشى زۆرى ئاراستەى کۆلێجى زمان و قایمقامیەتى قەزاى قەرەداغ کرد بۆ ئامادەکردى فێستڤاڵەکە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست. دواتر بەڕێز مامۆستا شێخ رەئوف (قایمقامى قەزاى قەرەداغ) لە وتەیەکدا رۆڵى زانکۆى گەشەپێدانى بەرز نرخاند و دووپاتى کردەوە کە دەبێت شانازى بکرێت بە چالاکیەکى لەو جۆرە کە لە لایەن زانکۆى گەشەپێدانى مرۆییەوە سازکراوە. دواتر مەراسیمەکە ژمارەیەک چالاکى هونەرى و کەلتورى و موزیک و خوێندنەوەى هۆنراوەى تێدا پێشکەشکرا. پاشان فێستڤاڵەکە لە لایەن بەڕێزان سەرۆکى زانکۆ و قایمقامى قەزاى قەرەداغەوە کرایەوە کە زیاتر لە ٥٠ چالاکى هەمە چەشنەى لەخۆگرتبوو وەک ئەنجامدانى پێشبڕکێى زانستى و ئەدەبى و خۆشى ئامێز و دەیان پێشانگاى کارى دەستى و خۆراک و میوە و چەندین چالاکى وەرزشى و فۆلکلۆرى وەک ئەسپسوارى و دۆزینەوەى گەنجینە و نیشانەشکێنى بۆ گەورە و منداڵ و دەیانى دیکە. شایانى باسە بە هەزاران کەس سەردانى کامپى کۆلێجیان کرد و سەرسام بوون بە فێستڤاڵەکە . لاى خۆیەوە بەڕێز راگرى کۆلێجى زمان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە داهاتى فرۆشى خۆراک و شمەکەکانى فێستڤاڵەکە راستەوخۆ پێشکەشى نەخۆشخانەى هیوا دەکرێت، بێجگە لەو خۆراک و شمەکانەى کە لە لایەن ئەندامانى رێکخراوى (داهات)ەوە ئامادەکرابوون کە تایبەتە بە هاوکاریکردن و هاندانى ئافرەتانى کەم دەرامەت تاوەکو راستەوخۆ بەرهەمەکانیان بفرۆشن و ببێتە پاڵپشتیەکى دارایى بۆیان.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی