زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هاوكاری بازاری كار ده‌كات
Search

زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هاوكاری بازاری كار ده‌كات


2013-03-05 (الثلاثاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی له‌ میانه‌ی  پرۆژه‌ مه‌یدانیه‌كانی وانه‌ی (ئیداره‌ی ئیستراتیجی) قۆناغی چواره‌می خوێندكارانی به‌شى كارگێڕى كاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌وه‌، شیكارى (swot) بۆ چه‌ند كۆمپانیاى و رێكخراێك ئه‌نجام ده‌درێت.

 

 له‌ درێژه‌ى ئه‌و پرۆژه‌و سیمینارانه‌ى كه‌ خوێندكارانی قۆناغی چواری به‌شى كارگێڕى كارى ئێواران له‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدانى مرۆیى بۆ وانه‌كان سازى ده‌كه‌ن، له‌ چوارچێوه‌ى وانه‌ى (الاداره‌ الاستراتیجیه‌) چه‌ند سیمینارێكى شایسته‌ پێشكه‌ش كران. خوێندكاران كه‌ دابه‌شى چه‌ند گروپێك كرابوون شیكاریان بۆ چه‌ند دامه‌زراوه‌ و كۆمپانیایه‌ك كرد، كه‌ تیایدا خاڵى به‌هێز و لاواز و هه‌ل و مه‌ترسیه‌كانی داهاتوویان به‌شێوه‌یه‌كی زانستى خستبووه‌ ڕوو، له‌گه‌لا  دیارى كردنی باشترین ستراتیج بۆ كارى ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند سیمینارێكدا  خرایه‌ ڕوو. كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستای وانه‌و خوێندكارانه‌وه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر كراو بریار وایه‌ دواتر و پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی دارێژرایه‌وه‌ بدرێته‌وه‌ به‌ كۆمپانیاو رێكخراوه‌كان بۆ سود وه‌رگرتن لێی له‌ كاری داهاتویان، خوێندكاران سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌: - سیتى سه‌نته‌ر مۆڵ. - كۆمەڵگه‌ى ته‌ندروستى كوردستانی خێرخوازی. - پاڵاوگه‌ى سورقاشان. - كۆمپانیاى ئاسیا سێل و كۆڕه‌ك تیلیكۆم وكه‌نالَی NRT  و نه‌خۆشخانه‌ی فاروق و نه‌خۆشخانه‌ی چاو و چه‌ندین ده‌زگای تری حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت، له‌ داهاتووشدا چه‌ند ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كی تر ، هه‌مان شیكاریان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ وه‌ك ئه‌رك به‌ خوێندكاران سپێردراوه‌، شایه‌نی باسه‌ زۆرێك له‌و ناوه‌ند و دامه‌زراوانه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ رێی زانكۆكانه‌وه‌ له‌و جۆره‌ كارانه‌یان بۆ ئه‌نجام بدرێت و داواكارن له‌ به‌رئه‌نجامی ئه‌و شیكاریانه‌ ئاگادار بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا كارى له‌سه‌ر بكه‌ن جێیئاماژه‌یه‌ كه‌ وانه‌ى (الاداره‌ الاستراتیجیه‌) یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی قۆناغی چواره‌م له‌لایه‌ن (م.أمجد محمد) ده‌وترێته‌وه‌، كه‌ تیایدا هه‌ر بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار به‌ پڕۆگرامه‌كه‌وه‌ گرێده‌دات به‌ به‌دواداچونی واقعی و، خوێندكاران ڕاده‌هێنرێن كه‌ چۆن به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی به‌رجه‌سته‌ى بابه‌ته‌كانی وانه‌كه‌ بكه‌ن.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی