قەتەر... مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری کۆنفرانسی (عەرەب و کورد؛ بەرژەوەندی و هاوبەشیی) دەکەن
Search

قەتەر... مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری کۆنفرانسی (عەرەب و کورد؛ بەرژەوەندی و هاوبەشیی) دەکەن


2017-05-01 (الاثنین) [ کلیة اللغات ]

وەفدێکی ستافی ئەکادیمی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە شاری دۆحەی پایتەختی قەتەر بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی و چەند توێژینەوەیەکیان پێشکەش کرد. وەفدی مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێکهاتوون لە بەرێزان: دکتۆر عەلادین جەنگۆ، پ. ی. دکتۆر شاهۆ سەعید، دکتۆرە کورستان ئامێدی و دکتۆر ئەحمەد غەریب.

کۆنفرانسەکە کە لە ژێر ناونیشانی: عەرەب و کورد؛ بەرژەوەندی و هاوبەشی بەڕێوەدەچێت بڕیارە چەند رۆژێک بخایەنێت و دەیان توێژینەوەی ئەکادیمی نێودەوڵەتی تێدا پێشکەش دەکرێت.

ستافی ئەکادیمی مامۆستایانی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپیدانی مرۆیی بە چەند توێژینەوەیەک بەشدارن و ئەمرۆ دکتۆر عەلادین جەنگۆ توێژینەوەیەکی لە ژێر ناونیشانی: تورکیا و مەسەلەی کورد لە عێراق و سوریا پێشکەش کرد و واش بڕیارە سبەینێ مامۆستایانیتری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی توێژینەوەکانیان پێشکەش بکەن.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development