سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات
2021-03-10 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
رۆژی ١٠\٣\٢٠٢١ به‌رێز د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاماده‌بونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك و راگری كۆلێجی زمان، پێشوازی كرد له به‌رێز مهدی شوشتری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی و وه‌فدێكی هاورێی.
له دیدارێكدا هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیی له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد‌و سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری كه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران‌دا هاوكاری ئه‌كادیمی و زانستی هه‌یه له نێوانیانداو هیواشی خواست زیاتر په‌ره به هاوكارییه زانستییه‌كان بدرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی زانكۆ باس كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئێستادا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی رێكه‌وتنامه‌ی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له زانكۆكانی سنه‌و كرماشان‌دا هه‌یه‌و به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان به گشتی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ زانكۆ ئاست به‌رزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، به جۆرێك بتوانن په‌یوه‌ندی زانستی به‌هێز بونیاد بنێن.
له كوتایی دیداره‌كه‌شدا به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ لۆگۆی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی پێشكه‌ش به به‌رێز سه‌ركونسوڵی ئێران كرد‌و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رێزیان دیاری تایبه‌تی كونسوڵیه‌تی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی زانكۆ كرد.