خوێندكارانی به‌شی دیپلۆماسییه‌ت و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان وانه پراكتیكییه‌كانیان ده‌به‌نه شوێنه گشتییه‌كان
2021-03-09 (الثلاثاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]
به‌شی دیپلوماسییهت و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان كه یه‌كێكه له به‌شه چالاك و مه‌یدانییه‌كانی كۆلێجی یاسای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له چوارچێوه‌ی پرۆگرامه هه‌مه چه‌شن و پراكتیكییهكاندا به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی خوێندكارانی راده‌هێنێت له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زمون و لێهاتوییانهی كه بۆ داهاتووی پیشه‌كه‌یان پێویسته.
له‌و میانه‌یه‌شدا گروپێك له خوێندكارانی به‌شی دیپلۆماسییه‌ت و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان وه‌ك به‌شێك له پێداویستییه‌كانی خوێندنیان و له چوارچێوه‌ی وانه پراكتیكییهكانیاندا ئیڤێنتێكی ناوه‌زه‌و پر چالاكییان له فامیلی مۆڵی سلێمانی ئه‌نجامدا كه بووه جێگای سه‌رنج و خۆشحاڵی به‌شداربووان.
له‌و چالاكیهدا خوێندكاران زۆر به لێهاتوییه‌وه توانیان ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن و توانای مه‌نه‌جمێنت و سه‌ركردایه‌تی كردنی خۆیان نیشان بده‌ن له به‌رێوه‌بردنی چالاكییه‌كی گه‌وره به به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیار و به‌رێوه‌بردنی چه‌ندین چالاكی هه‌مه چه‌شنی وه‌ك میوزك و گۆرانی و پێشانگای ئیشی ده‌ست و شیرینی و خوارده‌مه‌نی، ئه‌مه سه‌ره‌رای به‌رێوه‌بردنی مه‌راسیمی ده‌ستپێكی چالاكیهكهو پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین وتار له لایه‌ن كه‌سانی جیاجیاوه. هاوكات خه‌لاتكردنی به‌شداربوان و سپۆنسه‌ره‌كانی چالاكییه‌كه به‌شێكی دیكه‌بوو له ئه‌ركه‌كانی ئه‌و گروپه خوێندكاره.
خوێندنی دیبلۆماسییه‌ت و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ساڵانه هاوشانی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رده‌وامه له ئه‌پده‌یتكردنی پرۆگرامه‌كانی و چه‌ندین پرۆگرامی هه‌م چه‌شنی وه‌ك (ئینتێرن شیپ) و (پرینت میدیا دیزاین) و (ڤیدیۆ پرۆده‌كشن) و (ئیڤێنت مه‌نه‌جمێنت) كه بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستاندا جێبه‌جێ كردووه كه سه‌رجه‌میان بریتین له راهێنانی خوێندكارن و ئاماده‌كردنیان به‌شێوه‌ی كرداری بۆ بازاری كار.