گروپێك له خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی له رۆژی جیهانی ژناندا چالاكییه‌كی گه‌وره ساز ده‌كه‌ن
2021-03-09 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
ئێواره‌ی رۆژی ٨ی مارس له فامیلی مۆڵی سلێمانی به ئاماده‌بونی به‌رێز د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، گروپێك له خوێندكارانی به‌شی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان له كۆلێجی یاسای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، وه‌ك به‌شێك له پێداویستییه‌كانی خوێندنیان و له چوارچێوه‌ی وانه پراكتیكییهكانیاندا ئیڤێنتێكی ناوازه‌و پر چالاكییان ئه‌نجامدا كه بووه جێگای سه‌رنج و خۆشحاڵی به‌شداربووان.
له‌و ئیڤێنته‌دا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی ٨ی مارس (رۆژی جیهانی ژنان) و هه‌روه‌ها بۆ رێزلێنان و ده‌رخستنی تواناكانی ژماره‌یه‌ك له خانمانی ده‌ست ره‌نگین سازكرابوو چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندی ناسراو به‌شداربوون و جگه له نمایش كردنی به‌رهه‌می ده‌ستی خانمان چه‌ندین پارچه سرود و گۆرانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لاوی به‌هره‌مه‌نده‌وه پێشكه‌ش كران.
له میانه‌ی وته‌یه‌كیدا به‌رێز د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، سه‌ره‌رای پیرۆزبایی كردنی له خانمان و ستایش كردنی رۆڵیان له سه‌رجه‌م بواره ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هاوكات ستایشی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كرد كه توانیویه‌تی له هه‌موو بواره جۆربهجورهكاندا رۆڵی مه‌یدانی هه‌بێت و به‌شێوازێك خوێندكاره‌كانی په‌روه‌رده بكات كه بتوانن سه‌ركردایه‌تی چالاكییه‌كی ناوازه‌ی له‌وشێوه‌یه بكه‌ن له شوێنێكی گشتی و كراوهداو هیواشی خواست زانكۆكان ببنه ناوه‌ندێك كه رۆڵیان هه‌بێت له سه‌رجه‌م كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا.
له‌كۆتایی چالاكیهكهشدا خه‌ڵاتی رێز لێنان به‌خشرایه سه‌رجه‌م خانمانی به‌شدارو سپۆنسه‌رو هاوكاری چالاكییه‌كه.
جێگای ئاماژه‌یه رێكخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م چالاكییه له لایه‌ن خوێندكارانی به‌شی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌وه وه‌ك به‌شێكه له پێداویستییه‌كانی خوێندنیان و له چوارچێوه‌ی وانه پراكتیكییهكانیاندا سالانه چه‌ندین ئیڤێنت و چالاكی جۆر به‌جۆر به‌رێوه‌ده‌به‌ن.