خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ریکۆردێکی نوێ تۆماردەکەن
Search

خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ریکۆردێکی نوێ تۆماردەکەن


2021-03-08 (الاثنین) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ریکۆردێکی نوێ تۆماردەکەن

خوێندکارانی کۆلێجی زانست تەکنە لۆجیا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی توانیان پلەی پێنجەم لە پێشبركی گوگڵ هاش کۆدی کۆمپانیای گوگڵدا بەدەست ‌بهێنن،گوگڵ هاش کۆد پێشبرکێیەکی نێو دەوڵەتی کۆمپانیای گووگڵە و ساڵانە ئەنجامی دەدات لە پێناو تاقیکردنەوەی ئاستی کۆدینی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکانی جیهان و لەنێوانیشیاندا کەسانی شارەزاو بەتوانای نوێ لە بواری کۆدین خەڵات دەکرێن.

ساڵانە خوێندکارانی کۆلێجەکەمان بەشداری ئەو پێشبرکێیە دەکەن خۆشبەختانە بۆ ئەمساڵ توانیان پلەیەکی زۆر باش بەدەست بهێنن و لە سەر ئاستی هەموو عێرق لەنێو٢٤ گروپی بەشداربوی پێشبرکێکە پلەی پێنجەم بەدەست بهێنن وە لە سەر ئاستی هەموو جیهاندا لە کۆی٩٠٠٤ توانیان پلەی ١٦٥٤ بەدەست بهێنن.

ڕاگرایەتی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا پیرۆبایی گەرم ئاراستەی خوێندکارانی بەشداربوو دەکات و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.