راگرى كۆلێج له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ستافى كۆلێج كۆبویه‌وه
2021-02-24 (الاربعاء) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌روارى 24-2-2021 به‌ڕێز پ.ی.د.صاڵح احمد حمه راگرى كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كانى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ستافى كۆلێج كۆبویه‌وه..
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزیان جه‌ختى كرده‌وه له چه‌ند ته‌ورێك به‌م شێوازه‌ى خواره‌وه:
1/ سستمى ئه‌لكترۆنى زانكۆ ( EUHD) و چۆنیه‌تى گرنگى دانى زیاتر له لایه‌ن مامۆستایان و خوێندكاران و پابه‌ندى ته‌واو به سستمه‌كه له په‌یوه‌ندى نێوان مامۆستایان و خوێندكاران.
2/ ئاماده‌كارى بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى سمستهرهكانى (1 و 3 )له‌م میانه‌یه‌دا شێوازى پرسیار‌و چاودێرى هۆڵه‌كان و پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانى تاقیكردنه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر كرایه‌وه.
3/ پابه‌ندبوون به ڕێكاره‌كانى خۆپاراستن له په‌تاى كۆرۆنا و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنهتایبهتمهندهكان و هاندان و پابه‌ندكردنى مامۆستایان و خوێندكاران بهڕێكاره كارپێكراوه‌كان له‌وباره‌یه‌وه.
4/ گوێگرتن له مامۆستایان و تێبینى یه‌كانیان.