خوێندکارانی بەشی یاسا لە گفتوگۆیەکی زانستی دادگای تاوانی نێودوڵەتی لە لاهای
Search

خوێندکارانی بەشی یاسا لە گفتوگۆیەکی زانستی دادگای تاوانی نێودوڵەتی لە لاهای


2021-02-16 (الثلاثاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]

رۆژیە دووشەممە ١٥\٢\٢٠٢١ چوار خوێندکاری بەشی یاسای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بەشدار بوون لە ڤێرچواڵ لە گفتوگۆیەکی زانستی دادگای تاوانی نێودوڵەتی لە لاهای لەسەر پرسى تاوانى جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژەمرۆڤایەتى.
ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێز هاوڕی احمد، دەرچووی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و بەرپرس لە ناوه‌ندی كوردستان بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ناوەندێکی ئەکادیمیی کوردی-ئەڵمانی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە، رێکخرابوو.
له‌و گفتوگۆ زانستییه‌دا هه‌ریه‌ له‌ خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، زینب محمد عمر، شایی نەورۆز عمر، سەرھەنگ لەتیف محمد، ئاراس کمال حسن به‌شداربوون.
بە ناوی کۆلێجی یاسای ورامیاری سوپاسی بەڕێز د.محمد ره‌شید، مامۆستا له‌ كۆلێجی یاساو رامیاری و هاوڕی احمد، دەرچووی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی دەکەین بۆ رێكخستنی ئه‌م گفتوگۆ زانستییه‌.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی