سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ مامۆستایانی زانكۆ ده‌كات
Search

سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ مامۆستایانی زانكۆ ده‌كات


2021-01-28 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]

ئه‌مرۆ ٢٨\١\٢٠٢١ له‌ میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ مامۆستایان، به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی و خاوه‌نی زانكۆ، به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی گه‌یانده‌ مامـوستایانی زانكۆو ستایشی هه‌وڵ و ماندوبونه‌كانی كردن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنی ناوی زانكۆ له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆو جیهان.

سه‌رۆكی زانكۆ له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا وتیشی: سوپاس بۆ خودا توانیمان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ساڵێكی سه‌خت تێپه‌رێنین، به‌جۆرێك وێرای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو داخستنی زانكۆكان و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان، به‌ڵام به‌ هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی مامۆستایان نه‌مانهێشتووه‌ پرۆسه‌ی خوێندن دوا بكه‌وێت و به‌ سه‌ركه‌وتوویی سه‌رجه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌كانمان به‌ پشتیوانی خودا تێپه‌راندووه‌.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی رێز لێنانی به‌خشییه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ رێزان پرۆفیسۆر د.سامان فه‌وزی و پرۆفیسۆر د.زانا ره‌ئوف به‌ بۆنه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی به‌رێزیان بۆ پرۆفیسۆر و هه‌روه‌ها ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رچاوه‌ی كه‌ له‌ رووی زانستییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ زانكۆیان كردووه‌.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی