زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی بەدەستهێنا و ریكۆردێكی نوێی جیهانی بۆ خۆی تۆمارکرد
2021-01-28 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]
به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی جیهانی وێبومێتریكس بۆ زانكۆكان، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ تایبه‌ته‌كان له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبەتهكانیش زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سێیه‌می هه‌رێمی كوردستانە پاش هەردوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەددین.
لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی جیهانیش توانی بگاته گروپی باشترین ٣٠٠٠ زانكۆ.
به‌وبۆنه‌یه‌وه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی مامۆستایان و توێژه‌ران و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكه به‌رز ده‌نرخێنێت كه رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان گێراوه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ و به‌ره‌وپێش بردنی.
به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته زانستییه مه‌زنه ببێته داینه‌مۆی پێشكخستنی زیاتری زانكۆ‌و ده‌ستكه‌وتی زانستی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رجه‌سته بكات.
بۆ بینینی نوێترین ریزبه‌ندی جیهانی وێبومێتریكس بۆ زانكۆكان، كلیك لێره بكه.