٦٠٠ كتێبی كتێبخانەی پڕۆفیسۆر دكتۆر محمد معروف فتاح دەبەخشرێتە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
Search

٦٠٠ كتێبی كتێبخانەی پڕۆفیسۆر دكتۆر محمد معروف فتاح دەبەخشرێتە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی


2020-12-21 (الاثنین) [ جامعة التنمية البشرية ]

لە هەڵوێستێكی بەرزی ئەكادیمیدا بنەماڵەی پڕۆفیسۆر دكتۆر محمد معروف فتاح - حەمەی مارف - (خوا لێی خۆش بێت)، شەش سەد كتێب و سەرچاوە لە كتێبخانەی دكتۆریان وەك دیاری بەخشی بە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە زۆربەی ئەو كتێبانە سەرچاوەی تایبەت و دەگمەنن لە بوارەكانی زمانناسی و زانستی زمانەوانی و زمانی ئینگلیزی.
لەمبارەیەوە، بەڕێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید، سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، سوپاس و پێزانینی خۆی و زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەربڕی بۆ ئەم هەڵوێستە بەرزەی بنەماڵەی بەڕێزی پڕۆفیسۆر دكتۆر حەمەی مارف و دووپاتی كردەوە كە ئەو كتێبانە لە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ ئەمێننەوە و چەندین نەوە لە مامۆستایان و توێژەران و خوێندكاران سودیان لێوەردەگرن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی