به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی مێیینه له كوردستاندا
2020-11-29 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]
له چوارچێوه‌ی ١٦ رۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆژی ٢٩\١١\٢٠٢٠ كۆلێجی یاسای و ڕامیاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی به سه‌رپه‌رشتی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و به هاوكاری ڕێکخراوی UNFPA پانڵێکی رێكخست له ژێرناوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی مێیینه له كوردستاندا.
لە پانێڵەکەدا كه به ئاماده‌بونی پ.ى.د.كنعان حمه غریب راگری كۆلێجی یاسا‌و رامیاری به‌رێوه‌چوو، دوو توێژینەوە پێشکەشکران، توێژینەوی یەکه‌م بە ناونیشانی (العنف على أساس الانوثة) لە لایەن م. ئاسۆس نامیق لەکۆلێژی یاسا‌و ڕامیاری پێشکەشکرا، توێژینەوەی دووەم لەلایە د. احمد حمە غریب بە ناونیشانی گاریگه‌ری سۆشیاڵ میدیا لەسەر توندوتیژی دژی کچان و ژنان لە کوردستاندا پێشکەشکرا.
دواتریش ماوه درایه به‌شداربووان تاوه‌كو سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاره‌كانیان سه‌بارت به دیارده‌ی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه‌دا بخه‌نه‌روو، هه‌روه‌ك جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ری كه‌لتور و په‌روه‌رده و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان و ئاشناكردنیان به سنور و مافه‌كانیان.