لە کۆلێجی زمان کتێبخانەی مۆراڵ دەکرێتەوە
Search

لە کۆلێجی زمان کتێبخانەی مۆراڵ دەکرێتەوە


2016-02-28 (الاحد) [ کلیة اللغات ]

لە کەمپی قەرەداغی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، رۆژی دوو شەممە ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ کتێبخانەیەک لەژێر ناونیشانی "کتێببخانەی مۆراڵ" لەکۆلێجی زمان کرایەوە کە تێیدا خوێندکاران سوودمەند دەبن لەو کتێبانەی لەکتێبخانەکەدا هەیە.

کتێبخانەکە لەلایەن راگری کۆلێجی زمان، بەڕێز دکتۆر رەئوف کەریم و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و لەخوێندکارانی  کۆلێجی زمان کرایەوەو تێیدا راگری کۆلێج باسی لەمیکانیزمی بەڕێوەچون و دروستکردنی کتێبخانەکە کرد.

"کتێبخانەی مۆراڵ" کتێبخانەیەکی بچووکە کە سەرجەم کتێبەکانی لەرێگای بەخشینی مامۆستایان و خوێندکارانەوە دابینکراوەو تێیدا خوێندکاران دەتوانن سودمەندبن لەبردنی کتێبەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک و دوای خوێندنەوەی گەڕاندنەوەی بۆ ناو کتێبخانەکە، بەبێ هیچ چاودێریی و بوونی فەرمانبەرێک بۆ تۆمارکردنی ئەو کتێبانەی دەبرێن، بەڵکو کتێبخانەکە پشت دەبەستێت بەو متمانەیەی لەنێوان خوێندکاران و زانکۆدا هەیە.

لەکۆتاییشدا بەڕێز دکتۆر رەئوف سوپاسی هەردوو خوێندکاری بەشی ئینگلیزیی کۆلێجی زمان، بەڵێن حسێن و رێنوار نەجم-ی کرد کە خاوەنی بیرۆکەی کتێبخانەکە بوون.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی