ئاگادارییه‌ك بۆ دەرچوانی خولی نۆهه‌م ٢٠١٩-٢٠٢٠
2020-10-18 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]
دەرچووانی نۆهه‌مین خولی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاهه‌نگی نۆهه‌مین خولی ده‌رچووانی ساز ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌رچووانی ئازیز ده‌توانن له سبه‌ینێوه سه‌ردانی زانكۆ بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رۆبی ده‌رچوون.
بۆ خۆ پاراستن و رەچاو کردنی دۆخی تەندروستی رۆژانی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی ده‌رچووان به پێی كۆلێجه‌كان بەم شێوەیە دەبیت:
٢ شه‌ممه ٢\١١\ كۆلێجی یاسا
٣ شه‌ممه ٣\١١\ كۆلێجی زمان
٤ شه‌ممه ٤\١١\ كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا
٥ شه‌ممه ٥\١١ كۆلێجی كارگێری و ئابوری
تێبینی: ئاهه‌نگی ده‌رچووان له كاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌رۆ ده‌ست پێده‌كات له روژی ده‌ستنیشانكراو بۆ ههركۆلێجێك