زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستی ده‌گرێته‌به‌ر
2020-10-04 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]
به مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران و بۆ دابین كردنی كه‌شێكی ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بۆ سه‌رجه‌م فێرخوازان و مامۆستایان، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستی و دهگرێتهبهرو داواش له خوێندكارانی ده‌كات پابه‌د بن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو سه‌ره‌رای هۆشیاركردنه‌وه‌ی خوێندكارن له رێگه‌ی پۆستهرو فلێكس و دابین كردنی مه‌واده‌كانی پاكژ كه‌ره‌وه، هاوكات زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی چه‌ندین ئامارێی ده‌روازه‌ی پاكژكه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌و ئامێری ته‌عقیم كردنی له سه‌رجه‌م باڵهخانهكانیدا دابین كردوه تاوه‌كو رێگه له چونه‌ژوره‌وه‌ی هه‌ر ڤایرۆسێك بگیرێت بۆ ناو باڵه‌خانه‌كان و هۆڵه‌كانی خوێندن.
هاوكات خوێندكاران له رێگه‌ی كۆلێج و به‌شه‌كانی خۆیانه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه له كاتی وانه پراكتیكییهكاندا پێویسته قه‌ره‌باڵخی دروست نه‌كه‌ن و ماسك و ده‌ستكێش به‌كار بهێنن ئه‌مه جگه له پاراستنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی له پێناوی پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی خۆیان و خانه‌واده‌كانیاندا.