سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له ده‌رچوویه‌كی سهركهووتوی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌كات
2020-09-01 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
رۆژی سێشه‌ممه ١\٩\٢٠٢٠ بەڕێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید، سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، به ئاماده‌بوونی به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌نوه‌ر محمد فه‌ره‌ج یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پێشوازی له به‌رێز پارێزه‌ری راوێژكار ابوبكر بورهان حه‌مه كرد كه ده‌رچویه‌كی سه‌ركه‌وتووی زانكۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌و سه‌ره‌رای توانا‌و لێهاتوییه‌كانی له بواره‌كه‌ی خۆیدا توانیویه‌تی چه‌ند كتێبێك به چاپ بگه‌یه‌نێت و بڵاویان بكاته‌وه.
پارێزه‌ری راوێژكار ابوبكر بورهان حه‌مه سه‌ره‌رای سوپاس كردنی هه‌وڵ و ماندوبونه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی چه‌ند كتێبێكی چاپكراوی خۆی پێشكه‌ش به زانكۆ كرد.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی له‌و ده‌رچووه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بو خواست له پرۆژه‌و پلانه‌كانی ئاینده‌یدا.