مژدەیەك بۆ خوێندكارانی خۆشەویستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
Search

مژدەیەك بۆ خوێندكارانی خۆشەویستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی


2020-07-02 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]

زانكۆكەتان مژدەی ئەوەتان پێ رادەگەیەنێت كە، پاش وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆرسی هاوینە دەكاتەوە بۆ ژمارەیەك لە وانەكانی سەرجەم سمێستەرەكان. بەو پێیەی لە چوارچێوەی خۆپارێزیكردن لە تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا لە ماڵەوە دەمێننەوە و لە پێناو پاشنەكەوتنی پڕۆسەی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەكەت لە ماوەی ساڵانی خوێندندا، ئەم دەرفەتە گرنگە لە كیس خۆت مەدە و هەر ئێستا ناوی خۆت تۆماربكە، چونكە كۆرسەكە بە شێوەیەكی چڕ لە نزیكترین كاتدا دەست پێدەكات و ژمارەی خوێندكار بۆ هەر وانەیەك دیاریكراوە.

پیرۆزە و بە هیوای سەركەوتن و لەشساغی بۆ ئێوەی خۆشەویست

تێبینی:
١. ناوتۆماركردن لە تۆمارگای كۆلێجەكان دەستپێدەكات لە رۆژی یەكشەممە (٥ی ٧ی ٢٠٢٠) و، تەنها پێنج رۆژ ناو تۆمار دەكرێت.
٢. لە چوارچێوەی رێنماییەكان، پرۆسەی خوێندن لە نێو كامپەسی زانكۆدا بەڕێوە ناچێت.
٣. لە پرسگەی سەرەكی زانكۆ دەستكێش و ماسك دابینكراوە، تكایە دڵنیابەرەوە لە بەكارهێنانیان.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی