راگرى كۆلێج له‌گه‌ڵ ستافى مامۆستایانى هه‌ردوو كۆلێجى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كان كۆبویه‌وه
2020-06-09 (الثلاثاء) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
رۆژى دووشه‌ممه به‌روارى 8/6/2020 به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.صاڵح احمد حمه راگرى كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كان و راگرى كۆلێجى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ ستافى مامۆستایانى هه‌ردوو كۆلێج كۆبویه‌وه، سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان تیشكى خسته سه‌ر بارودۆخى ته‌ندروستى و په‌تای كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانی تاكپارێزی جه‌ختى كرده‌وه كه خۆپارێزى ئه‌ركێكى نیشتمانى و ئاینییه و پێویسته مامۆستایانى زانكۆ و ئه‌كادیمیسته‌كان نه‌ك خۆیان بپارێزن به‌ڵكو ئه‌ركی سهرشانیشیانه هۆشیارى ته‌ندروستى و ڕێنمایی خۆپارێزی بده‌نه خه‌ڵكانى ده‌روبه‌ریان و له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بن.
دواتر به‌ڕێز ڕاگر به دورو درێژی تیشكی خسته سه‌ر شێوازی پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی خوێندكاران (Final Assessment) له به‌ر ڕۆشنایی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ڕاسپارده و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی. له‌و میانه‌یه‌دا تیشك خرایه سه‌ر میكانیزمه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی خوێندكاران و به‌رچاو ڕوونی پێویست له‌و باره‌یه‌وه خرایه ڕوو. به به‌شداری چالاكانه‌ی مامۆستایانی به‌ڕێزی به‌شدار بوو كۆبونه‌وه‌كه كۆتایی هات.