ژمارەی یەکەمی، بەرگی چوارەمی گۆڤاری UHDJST بڵاوکرایەوە
2020-04-26 (الاحد) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
لەسەرەتای ئەمساڵەوە و لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی ٢٠٢٠ دەستەی بەڕێوەبردنی گۆڤاری UHDJST دوای هەڵسەنگاندن و پەسەند کردنی چەند توێژینەوەیەکی زانستی ، توانیان ژمارەی یەکەمی، بەرگی چوارەمی گۆڤارەکە بڵاوبکەنەوە کە لە ئێستادا (٨) توێژینەوەی بڵاوکراوەی لە خۆگرتووە و چەندین توێژینەوەی تریش ئامادە کراون بۆ بڵاوکردنەوە..
گۆڤاری UHDJST گۆڤارێکی زانستی ئاست بەرزە و کراوەیە لەلایەن زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە دەردەکرێت و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەسەندی کردووە و لە دەزگا بەناوبانگەکانی (CrossRef) , (ROAD) و (DOAJ) تۆمارکراوە و ژمارەی یەکەمی لە مانگی چواری ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.
گۆڤاری (UHDJST) بۆ هەڵسەنگاندی توێژینەوەکان باشترین و بەرزترین ئاستەکانی هەڵسەنگاندن بەکاردەهێنێت ، لەگەڵ بەکارهێنانی (iThenticate Checker) بۆ زانین و دۆزینەوەی ئاستی لێکچوون و دووبارە (Plagiarism) ی سەرجەم توێژینەوەکان ، شایەنی باسە گۆڤاری UHDJST تەنها دوو جۆر توێژینەوە پەسەند دەکات کە بریتین لە Articles , Review Articles .
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم گۆڤارە ئەوەیە کە گۆڤارێکی مانگانە یان وەرزی و ساڵانە نیە ، بەڵکو هەرکات توێژینەوەکان پەسەندکران و ئامادەبون ڕاستەوخۆ لە سایتی فەرمی گۆڤارەکە بڵاودەکرێنەوە و دەکرێت ساڵانە چەند ژمارەیەکی لێ بڵاوبکرێتەوە.
گرنگی و تایبەتمەندی تری ئەم گۆڤارە :
- ناردنی توێژینهوهکان بۆ لیژنهی ههڵسهنگاندن به شێوهیهکی ئهلیکترۆنی دهبێت .
- دانلۆدکردنی توێژینهوهکان لە سایتی فەڕمی گۆڤار به شێوهی پی دی ئێف.
- گهڕان و دۆزینەوەی توێژینەوەکان زۆر بە ئاسانی له گۆگل سیرچ دا .
- ئهگهر توێژهر خۆی تۆمار کردبێ له ( Researcher Gate و Google Scholar ) ئهوا ڕاستهوخۆ توێژینهوهکانی لهو دوو ماڵپهڕهدا دهردهکهون دوای بڵاوکردنەوەیان لە گۆڤارەکەدا.
- توێژهران دهتوانن سەردانی گۆڤارەکە بکەن و زانیاری لهسهر تەواوی توێژینەوەکان و توێژهره بهشداربووهکانی ئهم گۆڤارە وهربگرن.
- ئەگەر توێژەر خاوەنی کۆدی ORCID ی خۆی بێت و پێشتر خۆی تۆمار کردبێت لە ماڵپەڕی https://orcid.org ، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کۆدی ORCID ی توێژەر دەناسرێتەوە و زیاد دەبێتە سەر توێژینەوەکانی توێژەر .
- ئهم گۆڤاره پهسهند کراوه له لایهن دهزگای NUR بۆ رانکینگی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان و لە ئێستاشدا دەستەی بەڕێوەبردن لە هەوڵدان بۆ تۆمارکردنی گۆڤارەکە لە لیستی جیهانی Scopus.