کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا سیمینارێکی بەشێوەی ئۆنڵاین(وێبینار) پێشکەش کرد
2020-04-13 (الاثنین) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ١٢-٤-٢٠٢٠ بە سەرپەرشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجی زانست و تەکنەلۆجیا و لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس و ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێج و هەردوو سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر دوو سیمینار پێشکەش کرا.
سیمینارەکان لەلایەن بەڕێز مامۆستا سالار ڕەحیم و مامۆستا گۆران نەریمان مامۆستای بەشی تەکەنلۆجیای زانیاری یەوە پێشکەش کران بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و ئامادەکردنی چەندین بابەت و تەکنیکی نوێ لە سەر وانەکانی data structure and algorithm & design و Digital Circuities.
شایەنی باسە ئەم سیمینارانە درێژکراوەی زنجیرە سیمینارەکانی کۆنفرانسی شەشەمی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بوو کە لە بەرواری ٢٢-١-٢٠٢٠ بە ناونیشانی " Continuous Development Achieves a Sustainable Competitive Advantage " دەستی بەکارەکانی کرد .