کار و چالاکی لیژنەکانی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن کۆتایی بە کارەکانی هێنا
2020-03-02 (الاثنین) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٧-٢-٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەروێش و لیژنەکانی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج کۆتا وۆرك شۆپی زانستی ئەنجامدرا.
دوای ئەوەی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لەم ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ پێنجەمین و شەشەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی بەست ، بەمەبەستی پێداچونەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن بۆ هەردوو بەشی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری ، کار و چالاکی یە زانستیەکان لەم بوارەدا بەردەوام بوو بە پێشکەش کردنی سیمینار و وۆرک شۆپی زانستی.
لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا بەڕێز د. ئاسۆ کورتە باسێکی پیشکەش کرد لەسەر گرنگی پێداچونەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لە ناوەندە ئەکادیمی و زانستی یەکاندا ، پاشان هەوڵ و ماندوبوونی مامۆستایان و سەرجەم لیژنەکانی تایبەت بە پێداچونەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی بەرز نرخاند و سوپاسی یەکە یەکەی مامۆستایانی کرد کە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئامادە کردن و بەراوردکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی کۆلێجن.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا بەڕێز د. ئاسۆ بڕوانامەی بەخشیە سەرجەم بەشدار بووان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.