بەخشینی بروانامەی Google Hash Code بە مامۆستایەکی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا
Search

بەخشینی بروانامەی Google Hash Code بە مامۆستایەکی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا


2020-03-02 (الاثنین) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

دوای بەشداری کردنی ٢٠ خوێندکار لە هەردووبەشی زانستی کۆمپیوتەر و بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە بەرواری ٢٠-٢-٢٠٢٠ کە ژمارەیان ٧ گروپ بوو بە سەرپەرشتی بەڕێزان مامۆستا مەزن ئسماعیل غریب و مامۆستا زانا عزیز کاکەڕەش ، زانکۆی گەشەپێذانی مرۆیی هەستا سپۆنسەر کردنی ئەم پیش بڕکێ یە بە دابین کردنی شوێنی ئەنجامدانی پێش بڕکێ کە لەگەڵ سەرجەم ئەو پێداویستیانەی کە پێویست بوون بۆ خوێندکاران تا بتوانن بەشداری بکەن لە پێشبڕکێکەدا .

خۆش بەختانە دوای تەواو بوونی پێش بڕکێکە ، خوێندکاران توانیان پلەی سێ یەم بەدەست بێنن لەسەر ئاستی عێراق و پلەیەکی بەرز لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بێنن ، هەر بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای Google ىروانامەی بەخشیە بەڕێز مامۆستا مەزن ئیسماعیل غریب وەک ڕێکخەری پێشبڕێکە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی