یاریدهدهرێكی پرۆگرامسازی زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێنا
2020-02-26 (الاربعاء) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٥-٢-٢٠٢٠ گفتوگۆی ماستهرنامهی ( ساسان سەبەست عبدالخالق )، له بهشی زانستی کۆمپیوتەر - کۆلێجی زانست له زانكۆی سلێمانی ئهنجامدرا كه بهپلهی (زۆر باش) لهلایهن لیژنهی سهرپهرشتیارهوه پهسندكرا.
ساسان سەربەست عبدالخالق مامۆستای پڕۆگرامساز لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی - کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ماستەر نامەکەی بڵاوکردۆتەوە لە ژێر ناونیشانی (Opening Mining of Social Media using Data Mining Technologies) بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەرویش.
شایەنی باسە گفتوگۆی ماستەر نامەی ناوبراو ئەنجامدرا لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عمر یونس عبدالصمد و ئەندامێتی بەڕێزان د. میران طه عبداللە ، د. احمد عبداللە احمد و ئەندام و سەرپەرشتیار د. ئاسۆ محمد دەروێش.
ساسان سەبەست عبدالخالق دەرچووی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵی ٢٠١٢ - ٢٠١٣ یە و یەکێک بووە لە خوێندکارە زیرەک و بەتواناکانی کۆلێج و پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی کۆلێجەکەی خۆی.