هه‌ڵمه‌تی هوشیاری ته‌ندروستی خوێندكارانى كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كان له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا به‌رده‌وامه
2020-02-23 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا بو هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیانی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی پێویست بۆیان، خوێندكارانى كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی قوتابخانه‌ی زهكیهسام ئاغای سه‌ره‌تاییان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و چه‌ندین رێنمایی سه‌ره‌تایی و پێویستیان پێشكه‌ش به قوتابیانی قوتابخانه‌كه كرد.
خوێندكارانی به‌شى تاقیگه‌ى پزیشكى له كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و قوتابیانیان له مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان ئاگاداركرده‌وه‌و باسیان له گرنگی پاك و خاوێنی كرد له فه‌راهه‌مكردنی ته‌ندروستییه‌كی باش و له‌ش و لارێكی به‌هێز بۆ مرۆڤ.