یاریده‌ده‌رێكی پرۆگرامسازی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌بێته یه‌كه‌می به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌رو ئایتی له زانكۆی كوردستانی شاری سنه
2020-02-24 (الاثنین) [ جامعة التنمية البشرية ]
رۆژی ١٧\٢\٢٠٢٠ گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی هیوا عمر حسن، له به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر و ئایتی له زانكۆی كوردستانی شاری سنه ئه‌نجامدرا كه به‌پله‌ی (باڵا) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌وه په‌سندكرا.
شیاوی باسه له‌نێو سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی زانكۆی كوردستانی ئێران‌دا پێنج خوێندكاری هه‌رێمی كوردستان دیاری كران وه‌ك خوێندكاری یه‌كه‌م بۆ پێنج كۆلێژی دیاریكراو و هیوا عمر حسن، كه هاوكات یاریده‌ده‌ری پرۆگرامسازه له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی توانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر و ئایتی له زانكۆی كوردستانی شاری سنه به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌وباره‌یه‌وه هیوا عمر وتی: "ساڵانه زانكۆ هه‌ڵده‌ستێت به‌دیاریكردنی باشترین خوێندكار بۆ هه‌ر به‌شێك له‌نێوان خوێندكارانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ هه‌ر ئاستێكی خوێندن، به‌جۆرێك بۆ ئه‌مساڵ من وه‌ك خوێندكاری یه‌كه‌م له‌نێوان سه‌رجه‌م خوێندكارانی ناوخۆ و ده‌روه‌ی ئێران بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر و ئایتی هه‌لبژێردرام و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌شی په‌یوه‌نديیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانم پێبه‌خشرا".
جێی ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی ٣ ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٥٠٠ خوێندكاری نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیان كردووه به زانكۆی كوردستانه‌وه له شاری سنه‌و هیوا عمر، یه‌كه‌مین خوێندكاری هه‌رێمی كوردستانه كه له كۆلێژی ناوبراو خوێندنی ته‌واو كردبێت.