لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی Google Hash Code دا خوێندكارانی زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی ئاستێكی بهرز تۆمار دهكهن
2020-02-23 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]
رۆژی ٢٠\٢\٢٠٢٠ خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەشداریان لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی Google Hash Code دا کردو توانییان ئاستێکی بەرزی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن.
لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان پێشبڕکێکە دەستی پێکرد کە ماوەکەی ٤ کاتژمێری خایاند، خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا کە ژمارەیان ٢٠ خوێندکار بوو بە ٧ کروپی جیا لە هەردوو بەشی تەکنەلۆجیا زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر بەشداری پێشبڕکێكەيان کرد.
لە پێشبڕکێکەدا خوێندکاران وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی کۆمپانیای Google یان دایەوە بە هەردوو زمانی کۆمپیوتەر (Java ،Paython) کە خۆی لە چەندین پرسیاری زانستی و فکریدا دەبینیەوە و بۆ هەر واڵامێکی ڕاست ڕاستەوخۆ گروپەکان دەبوونە خاوەنی چەندین خاڵ و کێبڕکێیەکی بههێز لە نێوان گروپەکانی وڵاتاندا بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی پێشپڕکێکەدا خوێنکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا توانیان خاڵێکی زۆر کۆبکەنەوە و ئاستێکی بەرز نيشان بدەن.