خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ئاستێکی بەرزی نێودەوڵەتیان بەدەست هێنا
Search

خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ئاستێکی بەرزی نێودەوڵەتیان بەدەست هێنا


2020-02-20 (الخمیس) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠-٢-٢٠٢٠ خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەشداریان لە پێش بڕکێی نێودەوڵەتی Google Hash Code دا کرد لە کەمپی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

پێشبڕکێ کە لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد کە ماوەکەی ٤ کاتژمێر بوو ، خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا کە ژمارەیان ٢٠ خوێندکار بوو بە ٧ کروپی جیا لە هەردوو بەشی تەکنەلۆجیا زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر بەشداری پێشبڕکێ یەکان کرد و بەردەوام بوون تا کۆتایی پێشبڕکێ کە.

لە پێشبڕکێ کەدا خوێندکاران وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی کۆمپانیای Google یان دایەوە بە هەردوو زمانی کۆمپیوتەر (Java , Paython) کە خۆی لە چەندین پرسیاری زانستی و فکریدا دەبینیەوە و بۆ هەر واڵامێکی ڕاست ڕاستەوخۆ گروپەکان دەبوونە خاوەنی چەندین خاڵ و کێبڕکێ یەکی زۆر ئەستەم لە نێوان گروپەکانی وڵاتاندا بەڕێوەچوو , لە کۆتایی پێشپڕکێکەدا خوێنکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا توانیان خاڵێکی زۆر کۆبکەنەوە و ئاستێکی باش و بەرز بەدەست بێنن.

شایەنی باسە ئەم پێشبڕکێ یە چاودێری ڕاستەوخۆی ڕاگری کۆلێج پڕۆفیسۆری یاریدەدر د. ئاسۆ محمد دەروێش و بە سەرپەرشتی مامۆستا مەزن ئیسماعیل غریب و مامۆستا زانا عزیز کاکەڕەش بەڕێوەچوو.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی