مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری دیداری زانكۆكانی سلێمانی ده‌كه‌ن
Search

مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری دیداری زانكۆكانی سلێمانی ده‌كه‌ن


2020-02-05 (الاربعاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]

رۆژى ١ى شوباتى٢٠٢٠رێكخراوى چاوى زانكۆ به‌ هاوكارى سندوقى نیشتمانى ئه‌مریكى بۆ دیموكراسى NED یه‌كه‌مین دیدارى زانكۆكانى سلێمانى له هۆتێل هاى كریست سازدا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسیك و له دانیشتنى دووه‌مى دیداره‌كه‌دا د.سامان فه‌وزى سه‌رۆكى به‌شى یاساى زانكوى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى باسى له روڵى زانكۆكانى كوردستان كرد له ژیانى گشتى به تایبه‌ت له پرسه ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیه‌كاندا.
هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانى لاوازى رۆڵى زانكۆكانى له‌م رووه‌وه‌ خسته‌رو و چه‌ندین پیشنیازیشى بۆ باشتركردنى رۆڵى زانكۆكان پێشكه‌ش كرد، له‌وانه‌:
- گرنگى دان به سه‌نته‌رو ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى كاریگه ر.
- گرنگیدان به كار و توێژینه‌وه‌ى پیكه‌وه‌یی مامۆستایان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی كۆلێج و به‌شه جیاوازه‌كانیشدا.
- كاركردن به سیستمى تفرغ پێكردن و راسپاردنى مامۆستا بۆ هه‌ندێك كارى زانستى تایبه‌ت و دوور له ئه‌ركى وانه وتنه‌وه.
- ده‌رهێنانى هه‌ندێك له گۆڤاره زانستییه‌كان له‌و چوارچێوه‌ به‌رته‌سكانه‌ى تێیدان، به‌جۆرێك كاریگه‌ری دروست بكه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا.
- تازه‌كردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌ كۆنه‌كان به بابه‌ت و زانستى تازه.
- گرنگیدانى زیاتر به ئازادى ئه‌كادیمى مامۆستایان.
- گرێدانى توێژینه‌وه زانستییه‌كان به كێشه‌و پێداویستییه‌كانى تاك و كومه‌ڵگاى كوردستانى.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی