سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا كۆده‌بێته‌وه‌
Search

سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا كۆده‌بێته‌وه‌


2019-12-17 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]

رۆژی ١٧\١٢\\٢٠١٩ به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ دیدارێكیدا به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی كارگێری و ئابوری و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا كۆبویه‌وه‌.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی زانكۆ سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌و په‌ری دڵسۆزییه‌وه‌و وتی: "شانازی ده‌كه‌ین كه‌ ته‌واوی ستافی زانكۆكه‌مان كه‌سانی لێهاتوو ئه‌كادیمی دڵسۆزن هه‌ر له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه‌ تاوه‌كو مامۆستایان و فه‌رانبه‌ران كه‌ رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بووه‌ له‌ پێشخستنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆدا."
هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی دڵسۆزی و ماندوبونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌رز ده‌نرخێنێت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پاراستنی مافه‌كانیان و پشتیوانی كردنیان.
سه‌رۆكی زانكۆ له‌ كۆتاییشدا پاش تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی كارگێری و ئابوری تایبه‌ت به‌ زانكۆ، داواشی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد وه‌ك هه‌میشه‌و به‌ دڵسۆزی خۆیان پاڵپشت بن بۆ تێپه‌راندی سه‌رجه‌م به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كان و پاراستن و زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی ئه‌كادیمی و زانستی زانكۆ وه‌ك یه‌كێك له‌ باشترین زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی