گه‌شتی زانستی خوێندكارانی په‌یمانگای ژیوا له ده‌ربه‌ندیخان بۆ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
2019-12-17 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
رۆژی ١٧\١٢\٢٠١٩ خوێندكارانی په‌یمانگای ژیوا له ده‌ربه‌ندیخان له گه‌شتێكی زانستیدا كۆلێج و به‌شه جیاجیاكانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییان به‌سه‌ركرده‌وه‌و ئاشنا كران به سیستمی خوێندن و چالاكی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆ.
خوێندكارانی په‌یمانگای ژیوا له ده‌ربه‌ندیخان كه به گه‌شتێكی زانستی بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ژیانی زانكۆیی و شێوازی خوێندن سه‌ردانی زانكۆی گشه‌پێدانی مرۆییان كردبوو، له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی كاروباری خوێندكاران و ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانه‌وه رێبه‌رییان كرا‌و ئاشنا كران به به‌شه جیاجیاكانی زانكۆ.
پاشان به‌رێز مامۆستا یحی عه‌لی فه‌تاح، له یه‌كه‌ی كاروباری خوێندکاران ئامانج و پلانی ستراتیژی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و به‌ره‌وپێشبردنی خوێندنی ئه‌كادیمی بۆ خوێندكاران رونكرده‌وه‌و دواتریش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خوێندكاران درایه‌وه سه‌باره‌ت به خوێندن له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
لە کۆتایشدا خوێندكارانی په‌یمانگای ژیوا زۆر سوپاسی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییان كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا به پێشوازییه گه‌رمی خوێندكارانی زانكۆ بۆیان.
زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رده‌وام گرنگی ده‌دات به سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌و له‌و میانه‌یه‌شدا ۆرك شۆپ و سیمینار‌و خولی هۆشیار كردنه‌وه‌ی بۆ خوێندكارانی قۆناغه‌كانی پێش زانكۆ كردوه‌ته‌وه‌و هاوكات به‌رده‌وام پێشوازی له خوێندكارانی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی كردووه له ناو كامپی زانكۆدا بۆ زیاتر ئاشنا كردنیان به خوێندنی زانكۆیی و ئاماده كردنیان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی خوێندنیان.