زانـــکۆی گەشـــەپێدانی مرۆیـــی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچووانی ساز ده‌كات
2019-12-11 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز پروفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به ئاماده‌بوونی به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و مامۆستایان و خوێندكاران ئه‌مرۆ ٢٠١٩/١٢/١١ ئاهه‌نگی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به رێوره‌سمی هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌ژاوه‌ی خوێندكارانی ده‌رچوو ده‌ستی پێكرد.
پاشان وتاری لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگ له لایه‌ن به‌رێز د. ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیژنه پێشكه‌ش كرا‌و تێیدا پیرۆزبایی له خوێندكاره ده‌رچووه‌كان كرد و وتی: زانکۆکەمان بە هەوڵ و ماندبونی سەرجەم مامۆستایان و کارمەندە بەرێزەکان و لەسەروی هەمویانەوە بە دڵسۆزی و لێبڕاوی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینداریەتی و ئەنجومەنی زانکۆ بەردەوامە لە گەشەکردن و بەرەوپێشچون و مانەوە لەپێشەنگی زانکۆ سەرکەوتوەکاندا. هه‌روه‌ك وتیشی: "دەرچوانی ساڵانی پێشووی زانکۆمان لە هەرشوێنێکی کاردا دەرفەتیان بۆ رەخسابێت سەروەریان تۆمار کردوە بۆ خۆیان و زانکۆکەیان، هیودارین ئیوەی بەرێزیش بەهەمان شێوه هەلی کار بۆ هەموتان برەخسێت و قۆناغێکی تری نوێی ژیانتان بە سەربەرزی و خزمەت ببڕن."
(بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاری لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگ كلیك لێره بكه)
دواتریش به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا وێرای پیرۆزبایی كردن له خوێندكاره ده‌رچووه‌كان وتی: لەم بـــۆنــە گــرنگەدا جــێــگای خۆیــــەتی کــــە پێــتـــان رابگەیەنـــیـــن ســوپـــــاس بۆ خــــوا زانـــکۆی گەشـــەپێدانی مرۆیـــی بەچاودێری و هاندانی بەڕێز خاوەنی زانـــــکۆ پـــــڕۆفــیـــسۆر (د. عەلی قــەرەداغی) ، ساڵ بــــــە ساڵ بـــــەرەوپـێـــــشتر دەچـــێت و لە ئاسـتی زانســــــتى و خزمەتکردن بە کــــۆمەڵگەی کوردستان بــــەردەوام لە گــەشەکردندایە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێــمە لە زانــــکۆی گەشەپـــێدانی مـــرۆیی هەمـــیشە لە خــەمی ئەوەدا بووین کە سەرجەم هۆکارو ئامرازەکانی سەردەم و باشترین جۆری پــرۆگرامەکانی خوێندن دەستەبەر بکەین کە دیارترینیان پــــرۆسەی بــۆڵۆنــیایەو وتيشي: "بەشانازییەوە دەیڵێین یەکەم زانکۆ بوین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان وعێراق جێبەجێمان کردووە و ئــەمــڕۆش هـەندێک لە ئێوەی ئازیز چوار ساڵی خوێندنی بەو ســیستمە تـــەواو کــردووە."
(بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاری سه‌رۆكی زانكۆ كلیك لێره بكه)
له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا خوێندكاران سوێندی ده‌رچونیان خوارد كه دڵسۆز بن بۆ كوردستان و ئه‌مه‌كدار بن له كار‌و پیشهیانداو دواتريش به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ له‌سه‌ر داوای راگری كۆلێجه‌كانی زانكۆ بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌خشییه سه‌رجه‌م ده‌رچووان. پاشانيش به پێدانی بروانامەی سوپاس و پیرۆزبایی به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ بۆ خوێندکاران، هه‌شته‌مین ئاھەنگی دەرچووانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كۆتایی هات.