زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بارودۆخی كاره‌باو دانانی سیستمی ته‌كنه‌لۆجیای پێوه‌ری زیره‌ك شرۆڤه ده‌كات
2019-12-08 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]
به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كانی سێكته‌ری كاره‌با له هه‌رێمی كوردستاندا، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له سیمپۆزیۆمێكدا بارودۆخی كاره‌باو دانانی سیستمی ته‌كنه‌لۆجیای پێوه‌ری زیره‌ك شرۆڤه ده‌كات.
ئه‌مرۆ ٨\١٢\٢٠١٩ له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی و به ئاماده‌بونی به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، سیمپۆزیۆمی بارودۆخی كاره‌باو دانانی سیستمی ته‌كنه‌لۆجیای پێوه‌ری زیره‌ك به‌رێوه‌چوو.
له سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌رێزان ئه‌ندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەرویش ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا و ئه‌ندازیار یاسین حسن كریم، بەڕێوەبەری پلان و لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی کارەبا و د. لوقمان محمود مینه، بەڕێوەبەری گەیاندنی پرۆژەی تۆڕی زیرەکی کارەبا له روانگه‌ی زانستی و تهكهنیكییهوه تیشكیان خسته‌سه‌ر گرفته‌كانی كاره‌باو رێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و كۆنترۆڵكردنی كاره‌با له كوردستاندا.
هه‌روه‌ك به وردی تیشك خرایه‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆجیای پێوه‌ری زیره‌ك و چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی پرۆژەی تۆڕی زیرەکی كاره‌با كه له ئێستادا له بواری جێبه‌جێكردندایه‌و پێشبینی ده‌كرێت به ته‌واوبونی پرۆژه‌كه‌و سود ورگرتن له ته‌كنه‌لۆجیای زیره‌ك بتوانرێت كۆنترۆڵی ته‌واوی كاره‌باو رێژه‌ی پێدانی كاره‌با به هه‌ر به‌شداربویه‌ك بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وه‌ك یه‌كێك له زانكۆ ئه‌كتیڤ و كاراكان له گرنگیدان به كێشه‌كانی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه، به‌رده‌وام سیمینار‌و سیمپۆزیۆمی زانستی رێكخستووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له گرفته‌كانی خه‌ڵك و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری زانستی بۆیان وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه زانستییه‌كانی هه‌ر ناوه‌ندێكی زانستی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه.