ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشیە خوێندکارانی نموونەی وەرز
2019-12-01 (الاحد) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
ئەمڕۆ بەرواری ٢٧-١١-٢٠١٩ لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی مامۆستایان و ژمارەیەک لە خوێندکاران بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەرویش ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ٦ خوێندکارانی نموونەیی وەرزی پایزە.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێج کورتە باسێکی پێشکەش کرد دەربارەی پڕۆژەی خوێندکاری نموونەی وەرز و شێوازی هەڵبژاردنی خوێندکاران و ئەو پێوەرەکانەی کە دیاری کراون بۆ هەڵبژاردنی خوێندکار لە هەر سمستەرێکدا.
دواتر بەڕێزیان پیرۆزبایی گەرمی لە خوێندکارانی هەڵبژێردراو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن ، پاشان داوای لە خوێندکاران کرد کە بتوانن بۆ وەرزی داهاتوو پێشبڕکێ لەسەر ئەم نازناوە بکەن و ببێتە هاندەرێکی باش بۆ خوێندکاران تا بتوانن زیاتر چالاک بن لە لایەنی زانستی و کۆمەڵایەتی و کار و چالاکی ئەکادیمیدا.
شایەنی باسە بۆ ئەم وەرزی پایزە ٦ خوێندکار هەڵبژێردران وەک خوێندکاری نموونەیی وەرز .