وۆرکشۆپی خراپی بەکارهێنانی کەرەستەی پلاستیک لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ
2019-11-28 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ وۆرکشۆپی خراپی بەکارهێنانی کەرەستەی پلاستیک لەسەرژینگە و تەندروستی مرۆڤ، بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم کۆلێژەکان ئەنجام دەدات.
ئه‌مرۆ ٢٨\١١\٢٠١٩ له هۆڵی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان له میانه‌ی چالاكییه‌كی ژینگه‌ییدا هۆشیاری پێویست درایه خوێندكاران بۆ پاراستنی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریان به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌م كردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندوست بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانی داهاتوویان.
لە وۆرکشۆپەکەدا كه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار محمد حه‌سه‌ن، راهێنراوی نێودەوڵەتی و شارەزا لە بەڕێوەبردنی خاشاک به‌رێوه‌چوو، خوێندکاران رێنماییان پێدراو فێرکران کە چۆن بتوانن وەک تاک خزمەت بە ژینگە بکەن و دەوریان هەبێت لە هۆشیارکردنەوەى خەڵکانى دەوروبەریان بۆ پاک ڕاگرتنى ژینگە.
هاوكات جه‌خت كرایه‌وه له بەکارنەهێنانى ئەو کەرەستانەى کە لە پلاستیک دروستکراون یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی مادده پلاستیكییه‌كان.
هه‌روه‌ها هانی خوێندكاران درا كه ببنه هۆكارێك بۆ هاندانى هاوڕێ و هاوپۆلەکانیان کە کەرەستەو کەلوپەلى جێگرەوەى پلاستیک بەکاربهێنن به جۆرێك كه دۆستى ژینگەبێت.
له كۆتایی چالاكییهكهشدا به‌رێز پرۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتر به چالاكییه ژینگه‌ییه‌كان و هاندانی خوێندكاران بۆ خزمه‌تكردنی ژینگه‌كه‌یان. هه‌ر له‌و میانه‌یه‌شدا بروانامه‌ی به‌شداری به‌خشییه خوێندكاره به‌شداربووه‌كان.