کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا خوێندکارانی نموونەیی بۆ وەرزی پایزە (٢٠١٩-٢٠٢٠) هەڵبژارد
2019-11-26 (الثلاثاء) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
بۆ جاری دووەم و لە وەرزێکی تری نوێی خوێندندا کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا خوێندکاری نموونەیی بۆ وەرزی پایزە هەڵبژارد لە هەردوو بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و بەشی زانستی کۆمپیوتەر.
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە ڕێگەی دڵنیایی جۆری کۆلێجەوە ساڵانە هەڵدەسێت بە هەڵبژاردنی خوێندکاری نموونەیی بۆ هەردوو وەرزی پایزە و وەرزی بەهارە لە ڕێگەی دابەشکردنی فۆڕمێکی تایبەت بەسەر مامۆستایانی کۆلێج بە مەبەستی دیاریکردنی تەنها دوو خوێندکاران بۆ هەر کڵاسێک لە هەر قۆناغێکدا.
هەڵبژاردنی خوێندکاری نموونە بەپێی پێوەرەکانی وەک ( بەشداری ڕۆژانەی ناو کڵاس ، هەماهەنگی و هاوکاری خوێندکاران ، ئاستی زانستی خوێندکار ، بەشداری پرۆژە خۆبەخشیەکان و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان ) و چەند پێوەرێکی تر دیاری دەکرێت.
ئامانج لەم پڕۆژەیە زیاتر بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارانە .
خوێندکارانی هەڵبژێردراو بۆ ئەم وەرزی پایزە (٢٠١٩-٢٠٢٠) وەک خوێندکاری نموونەی وەرز پێک دێن لە :
- بڵند عارف (تەکنەلۆجیای زانیاری – قۆناغی دووەم)
- بەهەست ئەبوبکر (تەکنەلۆجیای زانیاری – قۆناغی سێ یەم)
- سیڤان مستەفا ( تەکنەلۆجیای زانیاری – قۆناغی چوارەم )
- هێڤار تۆفیق (زانستی کۆمپیوتەر – قۆناغی دووەم)
- دارسان محمد (زانستی کۆمپیوتەر – قۆناغی سێ یەم)
- دیاری ڕەسوڵ (زانستی کۆمپیوتەر – قۆناغی چوارەم)
شایەنی باسە ئەم پڕۆژەیە بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا (زانا عزیز کاکاڕەش) بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری کۆلێج ئەنجامدراوە.