هەڵەبجە گروپ رێزلێنان دەبەخشێتە کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا
2019-11-18 (الاثنین) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
دوای بەشداریکردنی ژمارەیەک لە خوێندکارانی کۆلێجی زانست و تەکنالۆجیا لەخولی هاوینەی هەڵەبجە گروپ بۆماوەی مانگێک کە تێدا چەندین سێرفسی کۆمپانیایان وەرگرتبوو توانیان خولەکان بەسەرکەوتی تێبپەرێنن.
لەپای بەشداریکردنیان هەڵەبجە گروپ هەستا بە رێزلێنان و بەخشینی خەڵات بەخوێندکارانە بەشداربووەکان لە هۆڵی کراوەی فامڵی مۆڵ.
شایەنی گرنگی پێدانە خویندکارەکان لەماوەی ئەو مانگەدا بەشداری خولی ئنتیرنێت سێرفسینگ و کامێرا ئنستاڵیشین وە ئایتی سێرفسین کرد وە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانا خولەکەیان تێپەراند.
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەرێز مامۆستا مەزن ئیسماعیل سەرۆک بەشی زانستی کۆمپیوتەری وەک سەرپەرشتیاری ئەوخوێندکارانە دەستنیشان کردبوو ، لەپای هەوڵوماندوبونەکانی بەڕێزیان لەوماوەیەدا هەڵەبجە گروپ خەڵاتی تایبەتی لەهەمان مەراسیم دا پێشکەش کرد.