هه‌ڵمه‌تێكى زانستى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره ئه‌نجامدرا
2019-11-14 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]
رۆژی 14-11-2019 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژى جیهانى نه‌خۆشى شه‌كره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆ به هه‌ماهه‌نگى كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كانى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى هه‌ستان به ئه‌نجامدانى زنجیره چالاكىییهك به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی.
سه‌ره‌تای چالاكییه‌كان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.صاڵح احمد حمه، راگرى كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كان سیمینارێكی زانستی سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى شه‌كره‌و هۆكاره‌كانى توش بوون و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردن و خۆپاراستن لێى له‌لایه‌ن به‌رێز د. سۆما محمد، مامۆستا له به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى پێشكه‌ش كرا.
دواتریش له چالاكییه‌كى پراكتیكیدا خوێندكارانى به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى خۆبه‌خشانه هه‌ستان به ئه‌نجامدانى زیاتر له ٢٠٠ پشكنینى شه‌كره بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ.