کۆڵێجی زمان گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی سێمێستەری حەوتەم رێکخست
2019-11-06 (الاربعاء) [ کلیة اللغات ]
رۆژی سێشەممە (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩) کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکاران رێکخست.
گهشتە زانستیەکەی خوێندكارانی سیمسته‌ری حه‌وته‌م - به‌شی ئینگلیزی بۆ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆی سلێمانی بوو به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوونیان به به‌شه‌كانی كتێبخانه و سه‌رچاوه‌ی زانستی و هاندانیان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره سه‌رچاوانه له توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونیان.
گه‌شته‌كه به سه‌رپه‌رشتی د. صابر حسن رسول سه‌رۆك به‌شی ئینگلیزی و م. هه‌ڤاڵ عبدالعزیز لطیف مامۆستای وانه‌ی Research Methodolody سازدرا.
لای خۆشییەوە بەڕێز رزگار حسن، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی سلێمانی، پێشوازی له خوێندكاره‌كان كرد‌و كورته باسێكی له‌سه‌ر مێژووی كتێبخانه‌ی زانكۆ پێشكهشكردو به‌شه‌كانی كتێبخانه‌ی پێناساندن و چۆنیه‌تی سود وه‌رگرتن له كتێبخانه‌و خواستنی كتێب و سه‌رچاوه‌كانی بۆ خوێندكاره‌كان ڕوونكرده‌وه.
لەبەرامبەردا، بەڕێز سەرۆكی بەشی ئینگلیزی سوپاسی بەڕێوبەرایەتی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی و، خودی بەڕێز (رزگار حسن) كرد، بەرامبەر بەو پێشوازیە شایستەیە و بۆ ئاسانكاریان تا خوێندكارەكانمان سودمەند بن لە سەرچاوەكانی كتێبخانەی ناوەندی لە ئامادەكردنی پڕۆژەی دەرچوونیان.