پێشکەش کردنی سیمینارێک بە ناونیشانی " پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ "
Search

پێشکەش کردنی سیمینارێک بە ناونیشانی " پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ "


2019-10-28 (الاثنین) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ٢٨-١٠-٢٠١٩ دڵنیایی جۆریی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا مامۆستایان (م. زانا عزیز و م. سالار ڕەحیم ) سیمینارێکیان پێشکەش کرد بە ناونیشانی " پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ "  کە تیایدا مامۆستایانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا و ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێج و بەشەکانی تری زانکۆ ئامادەی بوون.

لە سەرەتای سیمینارەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز مامۆستا ( ڕزگار سیروان ڕەزا ) کە ساڵی پار وەکو ڕێکخەری دڵنیایی جۆری کۆلێج زۆر ماندوو نەناسانە توانی ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت و ژمارەیەکی زۆر کار و چالاکی زانستی و ئەکادیمی ئەنجام بدات.

دواتر مامۆستا زانا بەشێوەیەکی گشتی باسێکی لە پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام کرد و تیشکی خستە سەر سەرجەم ئەو خاڵ و ڕێنماییانەی کە تایبەتن بە ئەنجامدانی چالاکی زانستی و ئەکادیمی لە کۆلێجدا بۆ ئەم ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠

پاشان چەند بابەتێکی گرنگ لە لایەن مامۆستا سالارە وە پێشکەش کرا کە پێک هاتبوون لە ئامادەکردنی کۆرس بووک و چۆنیەتی بەرز کردنەوەی پلەی زانستی مامۆستایان و دواتر شێوازی هەڵبژاردنی خوێندکاری وەرز لە کۆلێجدا.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیار و سەرنج و تێبینیەکانیان کۆتاییان بە سیمینارەکە هێنا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی