ڕێنمایی پڕۆسەی مامەڵەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو
2019-10-23 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
خوێندکاری ئازیز، پیرۆزبایی وەرگرتنت لێدەکەین لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی. لە ئێستاوه دەتوانیت سەردانی زانکۆ بکەیت بۆ تەواوکردنی مامەڵەی وەرگرتنت.
لەکاتی سەردانکردنتان پێویستە ئەم بەڵگەنامانەتان پێبێت:
١- پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە
٢- کارتی زانیاری
٣- (نیوەی کرێی خوێندن)
دواتر سەردانی بەشی وەرگرتن بکە لە بینای (C) بۆ دهستپێكردنی مامهڵهی وەرگرتنت.