كه‌مپه‌ینێك بۆ كۆمه‌كی ئاواره‌كانی رۆژئاوا راده‌گه‌یه‌ندرێت
2019-10-17 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی و كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، یه‌كه‌ى كاروبارى خوێندكاران له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه‌مپه‌ینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌و كه‌مپه‌ینه‌دا كه بریاره له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست پێبكات و ماوه‌ی ٣ رۆژ بخایه‌نێت، یه‌كه‌ى كاروبارى خوێندكاران له ناو كه‌مپی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له بناری گۆیژه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست ده‌كات به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان و هیواخوازه بتوانێت له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرترین كۆمه‌ك و پێداویستی بۆ ئاواره‌كان كۆ بكاته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی جه‌نگ و نائارامیه‌وه ژماره‌یه‌كی زور له كوردانی رۆژئاوای كوردستان ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتوه‌و ئاواره‌بوون و له ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌و ئاوارانه گه‌یشتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و پێویستییان به هاوكاری و پشتیوانی خێرخوازان هه‌یه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و خێرخوازانی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌پێی توانای خۆیان له رێگه‌ی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی وه‌ك جل و به‌رگ و خواردنی وشكه‌و كه‌ل و په‌لی ناو ماڵه‌وه به‌شداری له‌و كه‌مپه‌ینه‌دا بكه‌ن.